تەقینەوەیەک لە دووبز ، قوربانی لێکەوتەوە
لە رێگەی بۆمبێکی چێندراو لە دوو بز ، تەقینەوەیەک رووی داوە هاوڵاتییەکی جوتیار گیانی لە دەستدا
لەمبارەوە مەریوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دووبز لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی كوبەیبەی سنووری قەزای دوبز، بۆمبێكی چێنراو بە جووتیارێكی گەنجی تەمەن 17 ساڵدا تەقیەوە، بەم هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە کاتێکدا بووە ئەو جوتیارە چۆتە ناوکێڵگەکەی و پەیدا تەقیوەتەوە