کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، حکومەت بڕیاریداوە سێکتەری کارەبا بداتە کەرتی تایبەت .
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیشی دەکاتەوە لە دوای ئەو بڕیارە کارەبای نشتیمانی بە سەر سێ زۆندا دابەشدەکرێت بەڵام نرخی کارەبا وەک خۆی دەمێنێتەوە .
وەک ئومێد ئەحمەد باسی دەکات بڕیارەکە لە مانگی دوازدەی ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردن و کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەرنەمانی سەرپێچییەکانی کارەبای نشتیمانی .