مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند

دوای ئەوەی ئەمڕۆ کەسایەتیی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراویی کوردستان دەروێشێ سەعدۆ گیانی لەدەستدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی  سەرەخۆشی  راگەیاند

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، دەروێشێ سەعدۆ خەباتکارێکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو، بە تایبەتی رۆڵێکی دیار وگرنگی لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانتوركيا ھەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراویی کوردستان ( دەروێشێ سەعدۆ)م بیست.

دەروێشێ سەعدۆ خەباتکارێکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو، بە تایبەتی رۆڵێکی دیار وگرنگی لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانتوركيا ھەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

Back to top button