مەهدی مەحمود: یەكێتی لەگەڵ سەردار قادر نەبێت هیچی پێناكرێت
خواكورك
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری پێدانی بڕی 20 ئەمپێر كارەبا بۆ هەرمالێكی سنوری پارێزگاكەیان دا, سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمان ئاماژە بەوەدەكات، ئەوەی داوای دادپەروەری لە جێبەجێكردنی پرۆژەی 20 ئەمپێری كارەبای ماڵان دەكات، نایەوێت پرۆژەكە بكرێت.
مەهدی مەحمود محەمەد سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بارەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەلێت:” داواكردنی دادپەروەری لەو پرۆژەیەدا بۆئەوەیە نەكرێت، ئەوەی دەڵێت لەسەدا سەد دادپەروەر بێت، ئایا خۆی لەماڵەوە لەگەڵ خوشك و براكەی لەگەڵ دراوسێكەی دادپەروەر دەبێت؟، جاری وا هەیە شتێك باس دەكرێت بۆ تێكدانە، ئەم پرۆژەیە كارێكی زۆر باشە كارەبا دەكاتە 14 كاتژمێر .
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: ئەگەر رەزامەندی لەسەر دەرببڕدرێت مایەی سەرسوڕمان نییە حكومەت خۆی جۆزەكان دابنێت، ئەگەر واش نەبوو كەوتە سەر شانی هاووڵاتیان ئایا 16 بۆ 19 هەزار دینار قیامەت هەڵدەستێنێت؟.
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەشێكی تری قسەكانیدا بە پێویستی زانی سەردار قادر كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە، زۆر هەوڵ بدات یەكێتی قەناعە پێبكات دژایەتی پرۆژەی 20 ئەمپێری نەكات، دەسەڵات، قائیمقامیەت و مەسئول مەڵبەند، دەبێ یەكێتی ئیعلانی بكات و بڵێ من پشتگیری لەم پرۆژەیە دەكەم و لەملاوئەولاوە دژایەتی نەكات ئەگەرنا سەردار قادر هیچی پێناكرێت.