سەرۆک بارزانی: ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی مام جەلال دەکەم

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پەیامێک ئاراستەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد،
لە یادی تێپەربوونی 3 ساڵ بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەرۆکایەتی عێراقدا وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم.
هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لەوەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دی هێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی.

مامتان مسعود بارزانی

Back to top button