عوسمان دیمبلی بە فرۆشتنی یەكجاری بارسێلۆنا بەجێ دەهێڵێت
بەپێی تازەترین هەواڵ سەبارەت بە عوسمان دیمبلی هێرشبەری بارسێلۆنا ئاماژەكراوە كە یاریزانە فەرەنسییەكە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكە كردوە و بۆچوونی خۆی سەبارەت بەڕۆیشتن لە بارسا گۆڕیوە.
ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە دیمبلی دوای قسەكانی كارگێڕی بارسێلۆنا و لەگەڵ یانەكە ڕێككەوتوە تا بەشێوەیەكی یەكجاری بە شێوازی فرۆشتن نەك خواستن لە یانەكە بڕوات، لە هەواڵەكەدا هاتوە كە دیمبلی پێشتر بە هەموو شێوەیەك دژی بیرۆكەی ڕۆیشتن بوو لە بارسێلۆنا بەڵام ئێستا یاریزانەكە بۆچوونی خۆی گۆڕیوە و دەیەوێت یانەیەكی گونجاو بدۆزێتەوە تا فەرمی بەگرێبەستێكی یەكجاری لە بلووگرانا بڕوات.
جێی ئاماژەیە، یانەی مانچێستەر یۆنایتد پێشوازی لە هاتنی دیمبلی دەكات بەڵام بەشێوەی خواستن ئەو داوایەش لە لایەن یاریزان و یانەكە رەتكرایەوە لەو ساتەش كومانی ڕاهێنەر بەهۆی درەوشانەوەی ئانسۆ فاتی یاریزانەكەی لە پلانە سەەركییەی دوور كردەوەتەوە.