کەشناسی ھەرێم : باران ده‌بارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سلێمانى ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران هه‌یه، ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران له هه‌ندێك كات و شوێنى هه‌ولێر و كه‌ركووكیش هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى پارێزگاكه‌دا ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران هه‌یه.