كاتی چوونی سەرۆكی حكوومەت بۆ پەرلەمان بە فەرمی بڵاو كرایەوە
سەرۆكی پەرلەمان بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی پەرلەمان، ڕۆژی دووشەم تیمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دانیشتنەكە ئامادە دەبن.
ئەمڕۆ شەمممه 3ی تشرینی یەكەم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە هەشتی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان کرد.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی هه‌نگاوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بارودۆخی دارایی، دانوستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان، لێكه‌وته و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
به گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 5/10/2020، كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌بێت.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا ئەم تەوەرانە ڕوون بكرێنەوە:
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسەی Ωچاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كورسدتان و دابه‌شكردنی مووچه.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكهوتهكان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.
رۆژی 26/9/2020، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی 66ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.