تڕەمپ برایە نەخۆشخانە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، کە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی، لە دۆخی باشدادایە.

دکتۆر شۆن کۆنلی، دکتۆری کۆشکی سپی، لێدوانی لەسەر دۆخی تەندروستی سەرۆک کۆمار دا و وتی، ترامپ پێویستی بە ھەناسەدانی دەستكرد نییە.

کۆنلی وتی ترامپ دەستی کردووە بە بردنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی رمیدیسیڤەر.

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممە گەیشتە نەخۆشخانەی پزیشکی سەربازی نەتەوەیی واڵتەر ڕید لە ماریلاند بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک وەک خۆپارێزیەک پاش ئەوەی دڵنیاکرایەوە کە کۆڤی – 19 ی هەیە.

Back to top button