بۆیەكەمجار خواكوڕك وادەی دەستكاری كردن و رێژەی پاشەكەوتكردنی مووچە ئاشكرا دەكات

خواكورٍك
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەستكاری كردنی پاشەكەوتی مووچەی دا, سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت كە رێژەی زیادكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لە (%10) تێپەر ناكات.
(خواكورٍك) لەسەرچاوەیەكی ئاگادارلە وەزارەتی دارای پێی راگەیێنرا كە دوای تەواو بوونی وادەی بایۆمەتری كە وا بڕیارە لە 2/15/2017 كۆتایی بێت, دەستكاری موچە دەكرێت, بۆیە وادەی بایۆ مەتری درێژناكرێتەوە چونكە حكومەت لە مانگی 3 گۆڕانكاری لە پاشەكەوت دەكات‌و كەمی دەكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” هیچ پاشەكەوتێك لە (%10) تێپەڕ ناكات وە وا بڕیارە پاشەكەوا كردنی موچە ئیدی چەند وەزارەتێك نەگرێتەوە, وە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە دوو مووچە هەژمار ناكرێت.
هەروەها لە رێگای خواكوڕك ئاگاداری نامەیەكیش بۆ ئەوانە دەنێرێت كە لە موچەی چاودێری خێزان سود مەند بوونە لەسەریانە بایۆمەتری ئەنجام بدەن

Back to top button