سەدر بۆ خۆپیشاندەران: چاوەڕێی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەكات، چاوەڕێی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن و داواش دەكات بەپەلە خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی بگەڕێندرێتەوە.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، موقتەدا سەدر چوار داواکارى خستووەتەڕوو، هەڵبژاردنى پێشوەختە بە سەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان، لەنزیکترین کاتدا خزمەتگوزارییەکان بۆ گەلى عێراق بگەڕێندرێتەوە.
داواش دەکات، لێپرسینەوە لەگەورە گەندەڵکاران و لەیاسا دەرچووان و ئەو کەسانەى هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندان لە ساڵى 2019ەوە تا ئێستا بکرێت، “ئەگەر ئەم داواکارییانە جێبەجێ نەکرێن، بە واتای ونبوونی عێراقە”.