مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی بافل و قوباد تاڵەبانی كرد
لە پەیامێكی دا بۆ یادی سێ ساڵەی كۆچی دوای جەلال تاڵەبانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم”.
دەقی پەیامەكە”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال:
له سێیەمین ساڵیادی کوچی دوایی بەڕێز مام جەلال، ڕێزو پزانینم بۆ خەبات و ڕۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم. هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان.