دهۆک : گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکومیدا دەکرێت .

 

لە پارێزگای دهۆک ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن و پشکی یەکگرتووی ئیسلامی بوون و لێیان وەرگیراوەتەوە.

لەمبارەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک لە لیدوانیكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : لە دوای ئەوەی پۆستی پلە تایبەتەکان لە یەکگرتووی ئیسلامی وەرگیراونەتەوە ، کاندیدی شوێنگرەوەیان بۆ ئەنجومەن ڕەوانە دەکرێت و ئەنجومەنیش دەنگیان لەسەر دەدات و دواتر گۆڕانکاریی دیکە دەکرێت لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.

لە درێژەی ئەم لێدوانەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ گوتی: “ئێمە پەلە دەکەین لەوەی کە پارێزگار ناوی کاندیدەکانمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن بۆمان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و ئەوانەی دیکەش پێویستیان بە فەرمانی وەزاری، یاخود فەرمانی ئیداری ھەیە، بۆیە چاوەڕێی گەیشتنی ناوەکانین و کە گەیشتن ئێمەش دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەکرێت و دواتریش گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دیکەی وەک قایمقام و ناحیەکان دەکرێت.”

هاوکات مەسعوود سەرنی، کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لەمبارەوە ئاشکرای دەکات “ئێمە ڕێککەوتنی خۆمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵوەشاندووەتەوە ، بۆیە  25 پۆستمان لێ وەرگرتوونەتەوە و کاندیدیشمان بۆ شوێنیان دیاری کردووە و بۆ پارێزگا ڕەوانە کراون، بۆ ئەوەیجێگرەوەکانیان دیاری بکرێت .

Back to top button