دواهەمین زانیاری لە بارەی رەوشی تەندروستی دۆنالد ترەمپ
دوای ئەوەی کەنالی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند کە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاش توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری گرفتی هەناسەدان بووە،سه‌رۆكی تیمی پزیشكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ته‌ندروستی دۆناڵد تره‌مپ زۆرباشه و به‌رده‌وام پشكنینی بۆ ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی تیمی پزیشكی دۆناڵد تره‌مپ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە کە، دوێنێ و ئه‌مڕۆش هیچ ئۆكسجینێك بۆ دۆناڵد تره‌مپ دانه‌ندراوه و ته‌ندروستی زۆرباشه و له نه‌خۆشخانه كاره‌كانی ده‌كات.
هەروەها سەرۆکی تیمی تەندروستی ترەمپ راشیگەیاندووە، ترەمپ هیچ ئاسته‌نگیه‌كی له هه‌ناسه‌دان بۆ دروست نه‌بووه، به‌ڵام جار جار هه‌ستی به تا كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كێوه توشی كۆرۆنا بووه، سه‌رۆكی تیمی پزیشكی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، رۆژی پێنج شه‌ممه دوای هه‌واڵی توشبوونی به كۆرۆنا به‌رده‌وام پشكنینی بۆ كراوه، به‌ڵام نازانین كه چۆن تووشبووه و له كێوهبووه.