چه‌ند چه‌كدارێك له‌ كه‌نه‌دا مزگه‌وتێك ده‌كه‌نه‌ ئامانج

خواكوڕك

شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كداریك هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ شاری كیوبك له‌ كه‌نه‌دا، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژوراون و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، تا ئێستا هۆكاری هێرشه‌كه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی كه‌نه‌دی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا تا ئێستا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و كه‌سێكیش بریندار بووه‌، هه‌روه‌ها پۆلیسی وڵاته‌كه‌ش دوو كه‌سی به‌و گومانه‌ ده‌سگیر كردووه‌.

به‌پێی گوته‌ی شایه‌تحاڵێك، دوو چه‌نكدار له‌كاتی نوێژی شه‌و، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ و ته‌قه‌یان له‌ نوێژخوێنان كردووه‌ و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

588ec068f0dc1e0c900c943f

Back to top button