تاچل رۆژی دیکە شوێنگرەوەی بابا شێخ دیاری ناکرێت، سێ کەس بەربژێرن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم  رۆژی پرسەی بابە شیخ رێبەری رووحانیی ئایینی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو کە بڕیارە سێ رۆژی دیکە بەردەوام بێت و دوای چل رۆژی دیکەش شوێنگرەوەی دیاری بکرێت.

دەزگای میدیایی خواکوڕک زانیاری دەست کەوتووەکە لە ئێستادا سێ کەس وەک شوێنگرەوەی بابەشێخ دیاریکراون کە یەکێکیان کوڕیەتی و لە 25 ساڵی رابردوودا بەردەوام لەگەڵیدا بووە.

بەپێی ئاینی ئێزیدی دەبێت ئەو کەسەری دەبێتە بابەشێخ لە ماڵباتی شێخ فەخریی ئادیا بێت لە شێخەکانی شەمسانی، دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی رووحانی و ئەنجوومەنێکی تایبەت هەیە بە ناوی جووقەتی بابەشێخ کە بڕیارە ئایینییەکان لەو ئەنجوومەنەوە دەردەچن.
Back to top button