مسر ٥٩ تابووتی دیکەی مۆمیا کراومان دۆزیەوە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو ژمارەیەک تابووت دۆزرانەوەوە کە چەندین لاشەی مۆمیا کراوی تێدابووە  مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەرن.

موستەفا ئەلوەزیری، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئەنتیکەکانی میسر رایگەیاندووە بە مەبەستی گەڕان و دۆزینەوەی تابووتی دیکە لە نێو ئەهرامەکانی مسر و شوێنەوارە مێژووییەکانی مسر لە ساڵی 2018ـەوە  ئۆپەراسیۆنێکمان دەستیپێکردووە و لە ماوەکانی رابردووش چەند ئاژەڵی مۆمیاکراومان دۆزیوەتەوە.

سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئەنتیکەکانی میسر راشیگەیاندووە ، 59 تابووتی نوێمان دۆزیووەتەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی تێیاندا، زۆر بەباشی ماونەتەوە، تەواوی ئەو دۆزینەوە نوێیانە لە مۆزەخانەی گەورەی میسر لە چەند مانگی داهاتوو نمایش دەکرێن.

رێکخراوی یونسکۆش، لە مانگی هەشتی ئەمساڵ، گۆڕێکی 10 مەتری دۆزییەوە کە دەیان پەیکەریخواوەندی مەرگ” (سۆکار) تێدابوو

Back to top button