ئەردۆگان ئەگەر ئەو بەڵێنانەی بە ئێمە دراون جێبەجێ نەکرێن ئۆپراسیۆنەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەکەین
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو تورکیا بەشێکی خاکی رۆژئاوای کوردستان داگیر کردوو تا ئێستاش سوپای سوریا لە نێو خاکی رۆژئاوای کوردستان ماوەتەوەو سەرۆک کۆماری تورکیاش هەڕەشە دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی کە بەوان دراوە جێبەجێ نەکرێن، ئەوا هێزەکانیان پێگەی “تیرۆرستان” لە باکووری سووریا لەناودەبەن.
سەرۆك کۆماری تورکیا راشیگەیاندووە : بوونی هێزەکانیان لە سووریا بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی ئارامی بۆ سنوورەکانیان جێگیر دەبێت.
هەروەها سهرۆك كۆماری توركیا گوتیشی: بە هیچ هەنگاوێك رازی نابن، کە کارەساتی مرۆیی لە ئیدلب لێبکەوێتەوە.