پارتی شوێنی ئەو ٢٥ پۆستە لە دهۆک پڕدەکاتەوە کا پێشتر بە یەکگرتوو درابوون

دوای ئەوەی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر ئاستی حکومەتی ناوخۆی دهۆک هەڵوەشایەوە، وا بڕیارە پارتی شوێنی بەرپرسانی یەکگرتوو پڕبکاتەوە.

لەو بارەیەوە مەسعوود سەرنی کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک به‌ ماڵپه‌ڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه‌، ڕێککەوتنی خۆمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵوەشاندووەتەوە و  25 پۆستمان پێ دابوون ھەموومان لێ وەرگرتوونەتەوە و کاندیدیشمان بۆ شوێنیان دیاری کردووە و بۆ پارێزگا ڕەوانە کراون، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەوان دابنرێن.

لە لایەکی دیکە فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، رایگەیاندووە‌: “ئێمە پەلە دەکەین لەوەی کە پارێزگار ناوی کاندیدەکانمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن بۆمان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و ئەوانەی دیکەش پێویستیان بە فەرمانی وەزاری، یاخود فەرمانی ئیداری ھەیە، بۆیە چاوەڕێی گەیشتنی ناوەکانین و کە گەیشتن ئێمەش دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەکرێت و دواتریش گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دیکەی وەکقایمقام و ناحیەکان دەکرێت.”

Back to top button