حەسەن رۆحانی: سەرجەم دەروازە سنوریەکانمان لەگەڵ عێراق داخراون
لەگەڵ فشارە بەردەوامەکانی سەر ئێران لە رووی ئابووری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت” بارودۆخی ئابوریی ئێران لە زۆر وڵاتی دیكە باشترە”.
حەسەن رۆحانی لە میانەی دانیشتنی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا رایگەیاندووە “لەم سەردەمی كۆرۆنایەدا ئابوری ئێران لە زۆر وڵاتی دیكە باشترە، بۆ نمونە ئابوریی ئەڵمانیا پاشەكشەیەكی زۆری كردوە، هەروەها چەندین دەوڵەتی دیكەی پێشكەوتوش وایانلێهاتوە”.
سەبارەت بە سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حسێن-یش بۆ عیراق رایگەیاند، سەرجەم دەروازە سنورییەكان لەگەڵ عیراقدا داخراون و داوا لە هاووڵاتیان دەكات كەس نەچێتە سەر سنورەكان.
سەرۆكی ئێران تەئكیدیشیكردوەتەوە، وڵاتەكەی هەنگاوی گرنگی ناوە لە بواری ئابوریی ئەلیكترۆنی و دیجیتاڵی و بەگرنگیشی دەزانێت ئامادەبونی راستەوخۆ لە فەرمانگەكاندا بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە، كەمبكرێتەوە.