ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی خراپبوونی گۆشتی سور

گۆشت ئەو پێکهاتە خۆراکیە زۆر گرنگانەی تێیدایە کە بۆ بنیادنان و گەشەکردنی لەش و دابینکردنی وزە پێویستن، دەبێت دڵنیابیتەوە لەوەی ئەو گۆشتەی دەیخۆیت خراپنەبوە و تەندروستە، لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک هۆکارەکانی خراپبونی گۆشتی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: ئەگەربێت و لەکاتی پێستەکەی و دەرکردنی ناو سکەکەیدا گۆشتەکە پیس ببێت بە ئاو پاک نابێتەوە، هەربۆیە پێویستە بە وردی رەچاوی جیاكردنەوەكە بكرێت.

دووەم: پێویستە بۆ گواستنەوەی گۆشت و بەروومەكانی فێنککەرەوە بەڕاد بەكاربهێنرێت بەتایبەت لە كەشە گەرمەكاندا، چونكە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زو خراپبونی گۆشتەكە.

سێیەم: بەهۆی نا تەندروستی ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی بەکاردێت بۆ گۆشتەكە یان بونی مێش و حەشەرات و مشک لە شوێنی هەڵگرتندا.

Back to top button