سعودیه‌ : دوای زیاتر له‌ حه‌وت مانگ ده‌رگای مه‌ككه‌ به‌ رووی عومره‌كاراندا كرایه‌وه‌

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ یەكەم جار دەرگای مەككە بە رووی عومرەكاندا كرایەوە و یەكەم كاروانی عەمرەكان گەیشتە مەككە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، هەر کاروانێکی عەمرەکاران، لە هەزار کەس تێپەڕ ناکات و لەلایەن رێبەرێکی تەندروستییەوە رێنمایی دەکرێن.

روونكراوەتەوە، بەپێی رێنماییەكان دەبێت لە ماوەی سێ کاتژمێردا عەمرە و تەواف کردنییان تەواو بکەن.

به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ماوەی حەوت مانگ بوو دەسەڵاتدارانی سعوودیە رێگەیان بە ئەنجامدانی حەج و عەمرە نەدەدا.

Back to top button