تەندروستى جیهانى: عێراق لە قۆناغى سێیەمى ڤایرۆسى کۆرۆنادایە
رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەدات لە بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرنا لەسەرتاسەرى عێراقدا.
دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەعێراق رایگەیاند: عێراق چوەتە قۆناغى (بڵاوبونەوەى کۆمەڵگەیى) کە قۆناغى سێیەمى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە.
نوێنەرەکەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى (سەباح)ى عێراقى وتوشیەتى: ئەگەر بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا حکومەتى عێراق لەتوانایداهەیە کۆنترۆڵى دۆخەکەبکات، بەڵام ئەگەر ژمارەى توشبوان زیاتر بەرز ببێتەوە ئەواجێى نیگەرانیە کۆنتڕۆڵکردنى قورس دەبێت.
هۆشداریش دەدات لە بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێراقدا لەماوەکانى داهاتودا، ئەگەر بێت وهاوڵاتیان پابەندى رێنماییە تەندروستیەکان نەبن، بەتایبەتى لەگەڵ نزیک بونەوە لە بەڕێوەچونى رێوڕسمى چلەى ئیمام حوسێن وهاتنى وەرزى زستان.
تائێستا لە عێراق، (375931) توشبو تۆمارکراوە کە (49628) لە هەرێمى کوردستانە.