میدیا سێبەرەكانی لاهور جەنگی هێرش دەکەنە سەر بافل تاڵەبانی

چاودێرێك
 
ماڵپەڕ و پەیجەکانی لاهور جەنگی هێرشی تووند دەکەنە سەر بافل تاڵەبانی و بە ئەندازیاری رێككەوتنی 16ی ئۆكتۆبەری دەناسێنن.
 
بەڵام بێ ئاگان لەوەی خەڵک یا بەلایەنی کەم پارتی ئاگادارە، چۆن ئەم پیلانە بێ ئاگاداری کوڕ و خێزانی تاڵەبانی لە نێوان لاهور و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتی بەرپرسی باڵای فەیلەقی قودس هۆنرایەوە، ئەوکات بە فریودانی بافل، کە بەم رێککەوتنە کۆتایی بەپارتی دێت و بۆهەتایە دەفتەری دەپێچرێتەوە، بەتایبەتی ژمارەیەک ئیمزای فەرماندە و سەرکردایەتی یەکێتیان خستە بەردەستی، بۆیە لە ئەنجامی ئەمە و چەند پرسێکی دیکەی کۆنەوە لە تەسلیمبوون زیاتر هیچی بۆ نەمایەوە.
 
هەرچەندە هێرۆ خانی دایکی بەهۆی ئەو ئەزموونەی هەیبوو، هەر ئەوکات لەلای کوڕەکانی و چەند کەسێکی نزیکییەوە، بەتایبەتی بەرپرسە بە ئەزموونەکانی چواردەوری تاڵەبانی هاوسەرییەوە، دژایەتی خۆی بەرامبەر ئەم پیلانە دەربڕیبوو، ئامۆژگاری کوڕەکانی کردبوو، بەپێی ئەزموونی خۆم زۆر ئەستەمە ئەمە سەرکەوتوو بێت، بۆیە پێویستە خۆتان لەم پیلانە نەزۆکە دەربهێنن، ئەگەرنا لە کۆتاییدا ئاگرەکەی دەتانسوتێنێ و ئەوەی بەم دواییە باوکتان چاکی کردەوە، کە خۆیی و کورد سوودی لێوەرگرت، هەمووتان لەدەست دەچێ و کوڕەکانی جەنگی دەبنە خاوەنی، کە نە باوکیان نە خۆشیان باکیان بە بەرژەوەندی کوردستان نەبووە و نییە.
 
بۆیە کەناڵەکانی خستەگەڕ، دواجار توانی پەیوەندیی کوڕەکانی لەگەڵ پارتیدا بهێنێتەوە سەر رێچکەی دروستی خۆیەوە. ئەوەی زیاتریش لاهوری تەنگاو و نائومێد کردووە، ناردنی پەیامە لەلایەن هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ کوڕانی تاڵەبانی بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی رەوانشاد جەلال تالەبانییە، لەهەمووشی بەئازارتر دووبارە بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە لەلایەن هێرۆ خان لە ئەکاونتی خۆی.
Back to top button