وەزیری دارایی عیراق: تا یاسای قەرز پەسەند نەکرێت ناتوانن مووچە دابەش بکەن

وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە عیراق بەندە بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز لەلایەن پەرلەمانەوە.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینکراوان بەبێ هیچ کێشەیەک دابەشکراوە و دەشڵێت: “لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوو دەست بە پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەکرێت”.

وەزیری دارایی عیراق راشیگەیاند، ئەگەر پەرلەمان پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات، ئەوا پارە بەردەست دەبێ، “پرۆژەکە زۆر گرنگە، چونکە پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت دابین دەکات و کورتهێنانی بودجە چارەسەر دەکات”.

وەزارەتی دارایی عیراق نەخشەڕێگایەک ئامادە دەکات بۆ دابینکردنی خەرجیی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ، کە بەمزووانە لە پەرلەمان تاووتوێ دەکرێت و بریتییە لە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی زیاتر، ئەگەر پەسەند بکرێت هەموو مووچەی پێ دابیندەکرێت.

Back to top button