سەرۆك بارزانی پهیامێكى سهرهخۆشى بڵاو دهكاتهوه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، مسعودخان خسروی سەرۆكی ئیلی قاراپاپاق
سڵاوی خوداتان لێ بێت..
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان فرودخان خسروی كەسایەتیی ناوداری دەشتی سلدوز و گەورەی ئیلی قاراپاپاقمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئیلی قاراپاپاق و خەڵكی دەشتی سلدوز دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو فرودخان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
4ـی ئۆکتۆبەری 2020