هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی 518 كه‌س له‌ به‌غدا ده‌ڕفێنن

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی رابردوو هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵكانێكی زۆریان له‌ دكتۆر و بازرگان و كه‌سی ناودار و رۆژنامه‌نووس به‌ره‌و شوێنی نادیار رفاندووه‌ و هه‌ندێكیان تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنن.

په‌رله‌مانتارێكی ده‌سته‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی یه‌كێتی هێزه‌ عێراقیه‌كان كه‌ لیستێكی سونه‌یه‌ راگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی به‌ئاشكرا له‌نێو شاری به‌غدا رێگری له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بیانه‌وێ خاڵی پشكنین داده‌نێن و هه‌ر كارێكیش مه‌به‌ستیان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكرای ده‌كات، له‌ماوه‌ی ساڵی رابروو به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی 518 كه‌سی لایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ رفێنراون، هه‌ندێكیان له‌ به‌رامبه‌ر پاره‌ ئازادكراون و هه‌ندێكیشیان ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێكیشیان تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، چه‌ندین جار له‌ په‌رله‌مان ئه‌و باسه‌مان ووروژاندووه‌، به‌ڵام كه‌س گوێی بۆ نه‌گرتووین، ئێستاش كه‌یاسایان بۆ ده‌ركراوه‌ كاره‌كه‌ دژوارتر بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ حیده‌ر عبادی سه‌روك وه‌زیرانی عێراق به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌زانێت.

Back to top button