پۆلیسى سلێمانى: دوو کەس بە تۆمەتى سوتانى شاخى گۆیژە دەستگیرکران
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گۆیژە لە مانگی رابردوودا دەستگیرکردووە و دانیان بە ئەنجامدانی سوتاندنەکەشدا ناوە.
راگەیاندنى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: دواى ئه‌وه‌ی شه‌وی (3 له‌سه‌ر 4ی 2020/9) به‌شێك له‌دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه سوتان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاڕێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی، پاش به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا رۆژی (2020/10/3) دو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سوتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر بكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە: هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبوی (1993) و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی (1990)، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیانناوه به‌تاوانه‌كه‌یانداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (10/ژینگه) ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
درەنگانی شەوی 3 لەسەر 4ی مانگی رابردوو، ئاگر لە شاخی گۆیژە لە سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی بەرچاوی سوتا.