دۆناڵد ترەمپ: بۆ مانەوەی ئەمریكا پێویستە بگەڕێمەوە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترەمپ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە درەنگانی شەوی رابردوو، رایگەیاند کە بە تەواوی هەست بە باشی دەکات و بە پاڵپشتی چارەسەرەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا بە تەواوی تێیدەپەڕێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: سەرجەم ئەوانەی لە نەخۆشخانه‌کەدان بەفراوانی کاردەکەن تا بەزووترین کات بگەڕێمەوە بۆ کۆشکی سپی، پێویستیشە بە خێرایی بگەڕێمەوە بۆ کۆشکی سپی لە پێناو هەمیشە مانەوەی ئەمریکا بە گەورەیی.

تره‌مپ وتیشی: ملیۆنان خەڵك لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، من تەنها لە پێناو ئەمریکییەکاندا رووبەڕووی ڤایرۆسەکە نابمەوە، بەڵکو لە پێناو هەموو جیهاندا ئەوە دەکەم.

رۆژی هەینی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تووشبوونی خۆی و میلانیای هاوسەری بە کۆرۆنا راگەیاند، دوێنێ شەممە دۆناڵد ترەمپ بەرەو نەخۆشخانەی واڵتەر رێدی سەربازی گواسترایەوە.

https://twitter.com/i/status/1312525833505058816

Back to top button