وەزارەتی کارەبا لەسەر ڕادەستکردنی کارەبای نشتیمانی بە کەرتی تایبەت روونکردنەوە دەدات

 

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە چۆنیەتی ڕادەستکردنی کارەبای نشتیمانی بە کەرتی تایبەت روونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە لە سۆشیال میدیاوە باس لەوە کراوە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دا نییە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە 8 خاڵ وردەکاری ئەو بڕیارە بۆ هاووڵاتیان روونکراوەتەوە

 

دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا

سەبارەت بە تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە.

 

 

 

1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.

 

2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.

 

3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.

 

4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .

 

5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.

 

6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .

 

7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.

 

8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

 

 

 

وەزارەتی كارەبا

 

4/10/ 2020

Back to top button