پەکەکە قوتابخانەیەکی کوردی لە شنگال بۆ بنکەی سەربازی خۆی بەکار دێنێت

 

شەهاب ئەحمەد، بەرپرسی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شنگال لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ویرای ئەوەی با س لە ئازاردانی بەردەوامی خەڵک دەکات لە لایەن پەکەکەوە لە شنگال ئاشکراشی دەکات لە ئێستادا چەکدارانی پەکەکە دەستیان بە سەر قوتابخانەیەکی کوردی دا گرتووە و وەک بنکەیەکی سەربازی بەکاری دێنن .

بەرپرسی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شنگال ئاماژە بەوە دەکات چەکدارانی پەکەکە قوتابخانەی ئامادەیی ( کوردستان ) یان کردۆتە بنکەی سەربازی و بە هیچ شێوەیەکیش ئامادەی چۆڵکردنی نین .

هاوکات باس لەوە دەکات قوتابخانەی کوردستان رووبەرێکی بەرفراوان و مەزنی هەیە و پێش هێرشی داعش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بونیاد نراوە .

لە کۆتاییدا شەهاب ئەحمەد دەڵێت ئەگەر پەکەکە ئەو قوتابخانەیە چۆڵ بکات پەروەردەی شنگال لەڕووی شوێن و جێگەیەوە کێشەی نابێت، چونکە قوتابخانەیەکی هاوچەرخ و گەورەیە و دەکرێ دوو شیفت دەوامی تێدا بکرێت .

 

Back to top button