سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەخت لە چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا  گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگی هەماهەنگی ئەمنی تاووتوێ کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.

 

Back to top button