بازرگانێکی ئێزدی تیرۆر کرا

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بازرگانێکی ناوداری ئێزدی بە ناوی ( بەشیر کوری ) لە سنووری پارێزگای نەینەوا تیرۆر کرا

لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری ناحیەی ( ئەلقووش ) لە لیدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، “به‌شیر كوریا” دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ پرسه‌ی “بابا شێخ”ی ئێزدییان له‌ “شێخان” له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بووه‌ و له‌ نزیك گوندی “بیبان”ـی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی “ئه‌لقووش” له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو دەدرێتە بەر دەستڕێژی فیشەک و دەکوژرێت

هاوکات سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات لە کاتی تیرۆری بەشیر کوریا دوو کەسی دیکە لەناو ئۆتۆمبێلەکە دابوون ، بە ڵام ئەوان سەلامەتن و چەکدارەکانیش ڕایانکردووە .

 

 

Back to top button