لەبارەی دۆخی ترەمپ پزیشكەكانی ترەمپ چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكەن

پزیشكی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ (د.كۆنێلی) ئاشكرا دەكات كە رێژەی ئۆكسجینی ترەمپ بۆ خوار %98 دابەزیوە و بەڵام ئێستا سەدا 98 و جێگای نیگەرانی تەندروستی نیە هەروەها گورچیلە و جگەری بەباشی كار دەكەن”.

هەروەها پزیشكەكە دەشلێت” لەبارەی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە نەخۆشخانە رەنگە بەیانی رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ كۆشكی سپی جێ بهێلێت”
پزیشكەكە باس لەو دەرمانەش دەكات كە دەدرێتە دۆناڵد ترەمپ و دەلێت”دەرمانی dexamethasone یان بۆ بەکارهێناوە.

د.كۆنێلی لەبارەی تەندروستی دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا دەلێت تەندروستی زۆر باشە بەڵام پێشتر تایی هەبووە و رێژەی ئۆكسجینی بۆ خوار سەدا 94 دابەزیوە،بەڵام  نیشانەکانی کۆرۆنا لەسەر ترەمپ زۆر نین”.
Back to top button