وەزارەتی ناوخۆ چوار بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە چەمچەماڵ دەکاتەوە
دوای ئەوەی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ داوای کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتیەکی کرد لە سنوری قەزاکەیان ئەمڕۆ، ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، چوار بڕیاری لە بەرژەوەندی قەزاكەیان دەركردوە.
لەو بارەیەوە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، راگەیەندراوێكدا وتی”دوابەدوای یادشتی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ژمارە ١٢ لە ڕۆژی ١/١٠/٢٠٢٠ بۆ وەزیری ناوخۆی هەرێم، ئەمڕۆ ٤/١٠/٢٠٢٠، بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک بڕیار لەبەرژەوەندی قەزای چەمچەماڵ دەرکرا.”
بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارەكان پێكدێن لە:
١- کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ.
٢- کردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارەوانی لە چەمچەماڵ.
٣- هێنانەکایەی بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەستنەوەی بنکەکانی ناحیەکان بەو بەشەوە.
٤- خەرجکردنی بڕی ٤٩ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بینای نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەمال.