لە کەرکووک خۆپیشاندەرێک کوژراو یەکێکیش بریندار بوو

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتوانی گەڕەکی گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی کەرکووک خۆپیشاندانیان دەستپێکرد دژ بە رووخاندنی خانوەکانیان لە لایەن قائیمقام و شارەوانی ناوچەکەیان رووبەروو بونەوە توندوتیژی لێکەوتەوە

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک ئەمڕۆ
جارێکی دیکە لیژنەکانی قایمقامییه‌ت و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك  بە مەبەستی رووخاندنی خانووە زێدەرۆکانی گەرەکی ئاهەنگەکانی کەرکووک چونە گەرەکەکەو چەند خانوێکیان رووخاند هاوڵاتیانی گەڕەکەکە پێشیان پێگرتن ئەمەش ناکۆکی لێکەوتەوە

سەرچاوەی زانیاریەکان گوتیشی دانیشتوانی گه‌ڕه‌ک‌ی ئاهەنگەکا چوونه‌ به‌رده‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خانووه‌كانیان ده‌ڕووخاند، پاشان گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروستبوو.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کەرکووک رایگەیاند کە له‌ ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزی نێوانیاندا و ھه‌وڵی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خوپیشانده‌ران،  ھاووڵاتییه‌ك به‌ناوی مسته‌فا خه‌لیل حه‌سه‌ن برینداربوو، پاش گه‌یشتنیشی به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 

Back to top button