نوێترین ئاماری توشبوون به كۆرۆنا له جیهان راگه‌یێندرا و ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 35 ملیۆن و 232 هەزار کەس.
بەگوێرەی ئاماره‌كانی داتاسهنتهری جیهانی تێکڕای ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گەیشتوەتە سی و 35 ملیۆن و 232 هەزار کەس.، لەو ژمارەیەش زیاتر له 26 و 211 هەزار تووشبوو، چاکبونەتەوە و نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س له ژێر چاودێری پزیشكیدا ماون كه دۆخی ته‌ندروستی نزیكه‌ی 606 هه‌زار و 232 تووشبوو ناجێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكی چڕدان.
هه‌روه‌ها تا ئێستا 139352ملیۆنێک و سی و نۆ هەزار و سێسه‌د و په‌نجا و یه‌ك توشبوش گیانیانلەدەستداوە. لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 7608900 كه‌س توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش نزیكه‌ی 408030 هەزار کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ دووسه‌د و چوارده هەزار و سێسه‌د و چل و دوو کەس بەرزبوەتەوە.