میدیا سێبەرەكانی لاهور جەنگی نیەتی سەرۆك بارزانی لەپەیامەكەی بۆ كورەكانی تاڵەبانی بەمەبەستی تر بەكار دەهێنن
میدیا سێبەرەكانی لاهور جەنگی هەوڵی بەلارێدا بردنی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی دەدەن لە مەر ساڵیادی كۆچی دوای مام جەلال و بەكاری دەهێنن بۆ مەبەستە سیاسیەكانیان”.
لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ سێهەمین ساڵیادی كۆچی دوای مام جەلال كە ئاراستەی كورەكانی تاڵەبانی كرابوو، سەرەتا ئەو پەیامە بۆ میدیا نەبوو، بەڵكو ئەو پەیامە دزەی پێكرا بۆ میدیا تەنها پەیامێك بوو بۆ كورەكانی تاڵەبانی، بۆیە بەكار هێنانی ئەو پەیامە لە میدیا و بەئاراستەی ناكۆكی ناوەخۆی یەكێتی نیشانەی ئەوەیە كە هەوڵێك هەیە ئەو نیەتە باشەی سەرۆك بارزانی لەمەر یەكێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی بەئامانجی پیسخۆری سیاسی دا دەبەن”.
چاودێرانی سیاسی هەروەها دەشلێن”چونكە نیەتی باشی سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا بەروونی بۆ خەڵكی كوردستان تەواوی یەكێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی دەركەوت، كە پارتی و سەرۆك بارزانی هەمیشە یەكێتی وەك هاوبەشێكی گرینگ و نیەتێكی باشی پێكەوەژیانی سیاسی دەبینن، بۆیە بەلارێدا بردنی ئەو پەیامە لەمیدیا سێبەرەكانی لاهور جەنگی نیشانەی نەزانینی سیاسی و تێنەگەیشتنە لە دۆخی ناوەخۆی كوردستان.