سێ لایانی سیاسی لەكوردستان: كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی كێشەكانی قوڵتر كردەوە
خواكوڕك
پاش ئەوەی 9 جار پێنج لایانی سیاسی ( گۆڕان و كۆمەڵ و یەكێتی و یەكگرتوو بەرامبەر پارتی) نۆ جار لە دوای 23ی حوزەیران كۆبوونەوە ئەو كۆبوونەوەیە جگە لە پەكخستنی پەرلەمان و هێرش كردنە سەر بارەگاكانی پارتی هیچ ئەنجامێكی تری نەبوو، ئەمەش وا لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بلێت ئیتر من دژی ئەوەم بلێن كۆبوونەوەی چوار حزبەكە و پارتی، پارتیش بەهیچ شێوەیەك بەشداری كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ناكات ئەمەش كاردانەوەی گۆڕان و كۆمەڵی لێكەوتووە، پێشوەقتە وەك پەشیمان بوونەوەو دوورخستنەوە لایانەكان لە مێزی گفتوگۆ بەكار هێنرا.
هەر لەو بارەیەوە هیوا سه‌ید سه‌لیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگەیاند،گرنگ ئه‌وه نیه كۆبونه‌وه‌كان دوو قۆڵی یان پێنج قوڵی یان بیست قۆڵی ده‌بن، ئه‌وه‌ی كه گرنگه، بزانین چی ده‌كه‌ن‌و ده‌ره‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان به كوێ ده‌گات دەلێت، هه‌موو شێوازێكی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كان تاقیكرانه‌وه تائێستا خه‌ڵكی كوردستان هیچ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری نه‌بیستووه، بائه‌وان بسازێن‌و پشت له‌ده‌سكه‌وته حزبیه‌كان بكه‌ن‌و كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن جاكۆبونه‌وه‌كان هه‌ر چۆنێك ده‌بێت ئه‌وه‌یان به‌لای خه‌ڵك‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه گرنگه، هەروەها سەلیم راشی گەیاندووە، خه‌ڵك برسی‌و بێكاره به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه داد‌و بێدادیه‌تی له‌و دۆخه خراپه‌دا تۆزێك له‌داخوازییه حزبیه‌كانی بێته خواره‌وه هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی قه‌یرانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان”.
هەر لەسەر ئەو پرسە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی شوعی كوردستان راگەیاند، پێشنیاری كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی پارته‌كان به‌پێشنیاری خۆیان ده‌زانێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت “ئێمه پێشتر پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد كه كۆبونه‌وه‌كان به‌رفراوانتر بكرێت‌و له‌به‌شداری چه‌ند حزبێكدا كورت نه‌كرێته‌وه”.
ئه‌بو كاروان ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی حزبی شوعی كوردستان رایگەیاند، له‌و بڕوایه‌داین كه كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ئه‌نجامی نابێت‌و كۆبونه‌وه‌كانی پێنج قۆڵی‌و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئیئتیلافی پێنج قۆڵی شكستی هێناوه‌و به‌شێكه له‌هۆكاری گه‌یشتنی هه‌رێمی كوردستان به‌و قه‌یرانانه‌ی ئه‌مڕۆ، جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه بارودۆخی كوردستان پێویستی به‌گفتوگۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌و گوتی “دۆخی كوردستان پێویستی به‌سازانێكی گشتگیره كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری تیادا بكه‌ن”.
هەر لەسەر نەمانی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ئایدن مەعروف ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی رای بەری توركمانی ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان تایبه‌ت نییه به‌و پێنج لایه‌نه‌ی كوردستان‌و تایبه‌ته به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و پێكهاته‌كانی كوردستانه‌وه، جەختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه “كۆبونه‌وه‌ی فراوان زیاتر بابه‌ته‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گونجاوتر ده‌بات”. هەروەها ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی دەشلێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌بن سه‌ركه‌وتو نابێت، ئه‌م سێ لایه‌نه پێگه‌و قه‌باره‌ی سیاسیان له‌هه‌رێم گرنگه‌و به‌شێكن له‌كێشه‌كان لەبارەی رێكەوتنی یەكێتی و پارتیش ئایدن دەشلێت پارتی‌و یه‌كێتی دو حزبی ئه‌ساسین‌و دو حزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له‌هه‌رێمی كوردستان”.