پێشبینی دەكرێت لە پایز و زستاندا شوێن نەمێنێت لە نەخۆشخانەی ئەهلی و حكومەی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە” كۆرۆنامەترسیدارە ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویدا ئەگەر هاوڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش.

هەروەها راشی گەیاندووە”لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک.

هەروەها لە كۆتایشدا دەلێت”تکایە هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆتان باش بپارێزن و ئەم نەخۆشیە بە هەندی وەربگرن.
Back to top button