وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاته‌كه‌ی و بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئه‌وا بالیۆزخانهكهیان داده‌خه‌ن، حكومه‌تی عێراق هه‌وله‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له بڕیاره‌كه‌ی بۆیه ده‌یه‌وێـت له رێگای وڵاتانی دیكه ئه‌مریكا پاشگه‌ز بكاته‌وه بۆ ئه‌م مهبهستهوهزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سازدا
ئه‌مڕۆ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشت. هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین و پرسی كشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیدا، “نیگه‌رانی” ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به بڕیاری كێشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و به هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی گوتووه:ئه‌و بڕیاره ناچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه “فوئاد حوسێن” بۆ “هایكۆ ماس” روونیكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران “مسته‌فا كازمی” ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی، رێكخستن و سیاسی و دیپلۆماتیكی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و هێرشانه رابگرێت، كه رۆژانه ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌ت له واده‌یه‌كی نزیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیانه‌یان له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌بێت، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باسوخواسی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كراوه.