بۆ یه‌كه‌م جار لێژنه‌ی دارای عێراق مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ئاشكرا ده‌كات و پاش شه‌ش مانگی دیكه عێراق مایه پوچ ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند به هۆی خراپی دۆخی دارای و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ناتوانن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان بده‌ن پاش تێپه‌ڕینی 16 رۆژ به‌سه‌ر واده‌ی دابه‌شكردنی مووشه تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت، کە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا، عێراق مایەپووچ دەبێ و هەرەس دەهێنێت.
میدیاكانی عێراق نووسراوێکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانیان بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا لێژنەكه ئاشكرای كردووه كه حكومه‌ت له بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوا كاری چاكسازی كه پێشتر په‌رله‌مان 60 رۆژ مۆله‌تی به حكومه‌ت، حكومه‌ت داوای ره‌زامه‌ندی وه‌گرتنی قه‌رز ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه چاكسازی نه‌كراوه.
لێژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عێراق له نوسراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی كه كاری وه‌زاره‌تی دارای ته‌نها بووه ته وه‌رگرتنی قه‌رز له بری چاكسازی بارگرانی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی حكومه‌ت ئەگەر بەمشێوەیەش بەردەوام بێ، ئەوا دەوڵەتی عێراق لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا مایەپووچ دەبێ و هەرەس دەهێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت حکوومەت پێدانی مووچەی بە فەرمانبەران بە قەرزکردن بەستووەتەوە و بەوەش مایەپووچبوونی عێراق دەخاتە ئەستۆی پەرلەمان، لەکاتێکدا دابەشکردنی مووچە ئەرک و بەرپرسیارێتیی حکوومەتە نەک پەرلەمان.