یوسف محه‌مه‌د پێویسته‌ هاووڵاتیان عێراق له‌ باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌یان پشو درێژبن و په‌رله‌مان ده‌رفه‌ت به‌ حكومه‌ت بدات

دوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌ به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر دوا كه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رای هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ هۆی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ روویدا هاتنه‌ ده‌نگ، له‌ ئێستادا كه‌ عێراق توانای دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رای خۆی پێناكرێ هه‌مان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق بێده‌نگن و ته‌نانه‌ت پاساو بۆ دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ ده‌هێننه‌وه‌.
به‌ پێی به‌دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، غالب محه‌مه‌د، هۆشیار عەبدوڵا، یوسف محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید كە پێشتر بەردەوام لە دژی هەرێمی كوردستان قسەیان كردووە و ته‌نانه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ راگرتنی شاسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بووه‌ له‌ لایه‌ن به‌غدا كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نادات و ئه‌وان بێده‌نگ و زۆر جاریش پاساو ده‌هێننه‌وه‌.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ پێیان نوسرا بێت له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ باره‌ی دوا كه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق نووسیویانه‌ كه‌ عێراق وه‌ك زۆرێك وڵاتی دیكه‌ به‌ هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دواكه‌وت ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه‌ و له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان هه‌یه‌.
یوسف محه‌مه‌د به‌ رادیۆی سه‌دای عێراقی راگه‌یاندووه‌ ده‌بێت په‌رله‌مان و هاووڵاتیانیش ئارامی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان بنوێنن و پشو درێژبن چونكه‌ حكومه‌ت له‌ ژێر فشارێكی زۆری قه‌رز و داكه‌وتنی نرخی نه‌وت دایه‌ زه‌حمه‌ت ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات.

Back to top button