سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ قه‌زای سۆران دابینكرد

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سنوری قه‌زای سۆران به‌رز بووه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخانكرد.
به‌ پێی راگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانكه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ده‌زگای میدیای خواكوڕك نێردراوه‌”لە بەردەوامی پشتیوانییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331.200.000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران وەکو بەشێک لە پێداویستییە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان”.

Back to top button