یه‌حیا ره‌سول: سەرەداوی گرنگمان لەبارەی هێرشە مووشەكییەكانی بەغدا دەستكەوتووە
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كرانه ئامانجی مووشه‌كی گرووپێكی نه‌ناسراو، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتووه كه كێن مووشه‌ك ده‌هاوێژن
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، “گه‌یشتوونه‌ته سه‌ره‌داوی گرنگ” له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مووشه‌ك ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا ده‌كه‌نه ئامانج.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا یه‌حیا ره‌سول گوتی: “هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان به‌رده‌وامن، بۆیه كاركردنیش به‌گوێره‌ی پلانی ستراتیژیی ورد به‌رده‌وامه و له رێگه‌یه‌وه توانیومانه ده‌ستمان به سه‌ره‌داوی گرنگ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بگات”.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتیشی: “لێژنه‌كانی به‌دواداچوون كه به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پێكهێنراون، ئامانج لێی بۆ گه‌یشتنه به‌و كه‌سانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و هاووڵاتیان به مووشه‌ك ده‌كه‌نه ئامانج”.
له‌باره‌ی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش كه ده‌ستی له‌پشت هێرشه مووشهكییهكانهوهیه، یه‌حیا ره‌سوول هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد.