د. یاد نه‌قشه‌به‌ندی له چوار رۆژی رابردوو 28 كه‌س له سلێمانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا و گیان له ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه رووی له زیاد بوونكرد، گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداریی له مه‌ترسی كۆرۆنا دا و رایگه‌یاند كه ته‌نها له چوار رۆژدا 28 توشبووی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به پێی ئاماری چوار رۆژی سه‌ره‌تای مانگ كه د.یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند “ته‌نها له ماوه‌ی (4) ڕۆژدا له (2020/10/1 تا 2020/10/4) له شاری سلێمانی 126 توشبوی نوێی كۆرۆنا كه نیشانه‌ی توندی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌بووه له نه‌خۆشخانه‌كان داخڵ كراون”.
گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاندووه: “له هه‌مان ماوه‌دا 28 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه”، تكاشی له هاوڵاتیان كردوه زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر بن و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “تا ئازیزانتان له ده‌ست نه‌ده‌ن”.