محەمەدی حاجی محمودی : هەر پێنج حزبەكە خاوەنی كۆمپانیاو پاڵاوگەی نەوتن
خواكوڕك
لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، محمەدی حاجی محمود دەلێت، كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر سامان و دەسەڵاتە، دەلێت هەر پێنج حزبەكە خاوەنی كۆمپانیاو پاڵاوگەی نەوتن”،
محەمەدی حاجی محمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی كوردستان راشی گەیاندووە، كێشەكان لەسەر دروست كردنی میترۆ نیە لەناو شارەكاندا تا لایانەكانی تر نەهێلن، بەڵكو كێشەكانی ئەو پێنج لایانە سیاسە، لەسەر دەسەڵات و سامانە لەكوردستان و هیچ پەیوەندی بە حزمەتكردنی خەڵكەوە نیە، دەشلێت، هیچ لایەنێك لەكۆبونەوەكان جگە لەدابەشكردنی سامان و داهات و پۆست بۆ حزبەكەی باسی هیچی تر ناكات و ئەوەی لەتەلەفزیۆنەكانەوە دەوترێت لەسەر هۆكاری كێشەكان جیاوازە لەكۆبونەوەكان بەهیچ جۆرێك باس ناكرێت.
هەروەها محمەدی حاجی محمود دەشلێت لەدوای پێكهێنانی ئەم كابینەیەی ئێستای حكومەت كە بەكابینەی بنكە فراوان ناسراوە هەر پێنج حزبەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوی ئیسلامی،كۆمەڵی ئیسلامی پێنج كۆمپانیای نەوتیان دامەزراند و بونە خاوەنی پاڵاوگەی نەوت و شەریكی داهاتی نەوتیشن بەڵام كێشەی نێوانیان لەسەر زۆر و كەمی بەشەكەیانە كە ئەم كەمتری لەوی تر بەردەكەوێت.
هەروەها كاكە حمە داوا دەكات بڕۆن لەخۆیان بپرسن بزانن كۆمپانیای نەوتیان هەیە یاخود نا تەنانەت تا چەند ڕۆژ پێش ئێستاش هەر پێنج حزبەكە شەریكە داهاتی نەوت بون كێشەیان لەگەڵ دەسەڵاتیش لەسەر خەڵك و خزمەتی خەڵك و سیستمی حكومڕانی و شەفافیەت نییە.