مەکتەبی سیاسی پارتی سەرخۆشی لە عومەر فەتاح دەکات

له‌ په‌یامێكیدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر فه‌تاح ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەڕێز کاک عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(عەلی فەتاح) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین-مان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

4/10/2020

Back to top button