کورد بەشداری کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
لەگەل نزیک بوونەوەی وادەی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی شوێنبزرەکانی زۆرەملێ بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەی یەکگرتووەکان تایبەت بە شوێنبزرکراوان دەکات.
بدیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە راگەیاندووە، کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە خولی (19) رێككهوتننامهی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره ملێ- ئەنجام دەدرێت و بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکە بکات، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت و شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەشداریدەکەن.
رێخەری راسپاردە نێو دەولەتیەکان راشیگەیاندوە کە بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان كۆبوونهوەکانی خولی (19) لیژنەی تایبەت بە رێككهوتننامهی پاراستنی شوێنبزرکراوان له بارهگای نهتهوهیهكگرتووهكان له “جنێڤ” به بهشداری شاندێکی حكومهتی ههرێمی كوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکە دواخرا و بڕیاردرا لە 5 تاوەکو 7ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا بکرێت.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە و گوتیشی”ئامارێکی وردمان لەبارەی شوێنبزرکراوانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەدەی رابردووەوە تاوەکو شەڕی داعش ئامادەکردووە و بۆ جیهانی دەخەینەڕوو”.