سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بامێ بزانە

بامێ یەکێکە لەو سەوزانەی لەهەموو جیهاندا دەخورێت هەروەها دەتوانرێت بەکاڵیش بخوریت بەڵام زۆربەی جار وەک شلە بەکاردێت . بامێ بەخواردنێکی زۆر بەسوود دادەنرێت چەندێن لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەمانە خراونەتە ڕوو.

ـ گوورچیلە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەساڵی 2005 دا ئەنجامدراوە ئەوکەسانەی بامێ دەخۆن دوور دەبن لەنەخۆشی گورچیلە بەراوورد بەوانەی نایخۆن.

ـ شەکرە: بەپێی لێکۆلینەوەیەک بامێ لەتووشبوون بەشکرە دەتپارێزێت ، هەروەها لێکۆلینەوەکە ئەوەی نیشاندا بامێ یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر دەدات لەلەشدا.

ـ شێرپەنجە: بامێ هەروەها یەکێکە لەو سەوزانەی دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

ـ خەمۆکی: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی نیشانداوە بامێ دژی خەمۆکیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر فینۆڵ لەپێکهاتەیداهەیە.

Back to top button